لە سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا؛
پرسی ئاشتی، پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاوتوێ کرا
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ تورکیا، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ بوویەوە کە تێیاندا پرسە ستراتیژییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان خرانە بەر باس.
زمانی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ تابلۆ فەرمییەکانی حەسەکە
دوای ئەو ئاڵۆزییانەی بەهۆی لابردنی زمانی کوردی لەسەر تابلۆی "کۆشکی داد" دروست بوو، پارێزگاری حەسەکە گەڕانەوەی زمانی کوردی بۆ سەر تابلۆکان ڕادەگەیەنێت. بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا باڵەخانەکە بە فەرمی دەرگاکانی بە ڕووی هاووڵاتییاندا بکاتەوە.
لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشقدا ٢٣٢ شەڕڤان ئازاد کران
ڕۆژی ٨ـی ئایاری ٢٠٢٦، میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، بەپێی رێککەوتنی نێوانیان بۆ چوارەمین جار هێزەکانی سووریایی دیموکرات و حکوومەتی کاتی دیمەشق ئاڵۆگۆڕی زیندانیانیان کرد و لەو چوارچێوەیەشدا ٢٣٢ شەڕڤانی زیندانیکراوی هەسەدە ئازادکران.
پڕۆسەی تێکەڵبوونی دامەزراوە کوردییەکان لەناو حکوومەتی سووریادا ڕاگیراوە
پڕۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، لە دوای دەستگیرکردنی لایەنی بەرامبەر، ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی جدی بووەتەوە و مەلەفی زیندانیان بووەتە گرنگترین کۆسپ لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا.
موسەننا ئەمین:
کارنامەی عەلی زەیدی تەمومژاوییە و باسی هەرێمی کوردستانیشی پەراوێز خستووە
موسەننا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت کارنامەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق تەنیا هێڵێکی گشتییە و نەبووەتە بەرنامەیەکی ڕوونی حکوومەت. ناوبراو وتیشی: "باسی هەرێمی کوردستان لە کارنامەکەدا پەراوێزخراوە و تەمومژاوییە."
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۰ی گوڵانی۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2795378

نظر شما